AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١ ١٦:٥٤

هاوکاری ئیسرائیل و دەسەڵاتی نوێی دیمەشق؛18 داواکاری تێلاڤیڤ لە تیرۆریستەکان ؟

هاوکاری ئیسرائیل و دەسەڵاتی نوێی دیمەشق؛18 داواکاری تێلاڤیڤ لە تیرۆریستەکان ؟

شرۆڤەکارێکی باڵای عەرەبی لایەنەکانی هاوکاری دەسەڵاتی نوێی سووریا لەگەڵ ئیسرائیلی لێک داوەتەوە و وێڕای شرۆڤەی ئەو لایەنانە، ئاماژەی داوەتە سەر 18 داواکاری تێلاڤیڤ لە ئەو گرووپە چەکدار و تیرۆریستیانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسعەد ئەبوخەلیل شرۆڤەکاری پرسە ستراتیژیەکانی ناوچەکە وێڕای لێکدانەوەی ئەگەری هاوکارییەکانی نێوان دەسەڵاتی تیرۆریستەکان لە دیمەشق و ئیسرائیل لە داهاتوودا نووسی کە گرووپە توندرەوەکان وەکوو داعش و قاعیدە لە شێوەی جیاوازی خۆیاندا تا ئێستا هیچ جۆرە هەوڵێکیان لە دژی ئیسرائیل ئەنجام نەداوە و تەنیا کوشتوبڕی موسڵمانان و ڕۆژاواییەکانیان تۆمار کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێشینەی هاوکاری نێوان ئەو گرووپانە و ئیسرائیل زیادی دەکات کە ئیسرائیل پێشتر دانی پێدانابوو کە چەکدارە بریندارەکانی ئەو گرووپانە لە نەخۆشخانەکانی خۆی وەرگرتووە و لۆبی زایۆنیش لە سەردەمی سەرۆککۆماریی ئۆباما هەوڵی دەدا کە هاوپەیمانی نێوان تێلاڤیڤ و قاعیدە لە سووریا پێک بێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا چەند ڕۆژ دوای سەرکەوتنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا، بریتانیا ڕایگەیاند کە لە تیرۆریستی وەسف کردنی تەحریروشام پێداچوونەوە دەکات. ئەمریکاش دواتر لەسەر ئەو بابەتە قسەی کرد.
لەلایەکی ترەوە ئاستی بەربڵاوی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا کە هەزاران مووشەکی لە چەند ڕۆژدا بەرەو ئەو وڵاتە هاویشتووە و ژیرخانە سەربازییەکانی لەناوبردووە و ناوچەیەکی نوێی داگیر کردووە، جگە لە هاوئاهەنگی نێوان گرووپە چەکدارەەکان و ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەکی دیکە ئەگەری نییە و بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل پێش لە هێرش بۆ سەر ئەو بنکەگەلە، ئەو بابەتەی بە گرووپە چەکدارەکانی راگەیاندووە.
بە ڕاپۆرتی ئەلئەخبار، جگە لە ئەو بابەتە ئەبو محەمەد جەولانی هەوڵی دا بەرپرسیارێتی ئیسرائیلییەکان لە کۆمەڵکوژی غەززەەش پشت گوێ بخات و ئەو شەڕەی شەڕی ئێران لە دژی ناوچەکە وەسف کردووە.

ئەسعەد ئەبوخەلیل لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی داوەتەسەر 18 داخوازی ئیسرائیل لە دەسەڵاتی نوێی تیرۆریستەکان لە سووریا:
1- کاول کردنی ئامانجدای دەوڵەت و کۆمەڵگای سووریا وەکوو ئەو هەوڵانەی کە پێشتر لە سوودان، لیبیا و لوبنان و یەمەن و عێراق ئەنجام دراوە.

2- دابینی چاوەدێری راستەوخۆی ئەمریکا بەسەر سوپای سووریا.

3- دزەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل لە هەندێک ناوچەی سووریا وەکوو قونیترە

4- پەرتەوازە کردنی ئەرتەش بە پێی بنەمای عەشیرەیی و گۆڕینیان بە گرووپی دژبەری یەکتر

5- دابەش کردنی سووریا بۆ سەر چەند ڕژیمی عەشیرەیی

6- هەوڵ بۆ جودا کردنەوەی درۆزییەکانی سووریا لە گەلی ئەو وڵاتە

7- درزی عەشیرەیی و خەڵکناسی لە سووریا

8- کردنەوەی لایەنێک بۆ لەناوبردنی بەرپرسانی دەوڵەتی پێشوو بۆ ڕیشەکێش کردنی فەرهەنگی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل و تۆکمە کردنەوەی ڕژیمی دژبەر لە سووریا

9-هەوڵ بۆ کێشانی پاشماوەی ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی سووریا بەرەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

10- هاوپەیوەند کردنی چارەسەری گەمارۆکانی ئەمریکا لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

11- جێگیر کردنی ناوەندی مووساد لەسووریا

12- پەروەردەی میلیشیا و گرووپە عەشیرەییەکان بۆ ڕێغری لە هاتنە سەر دەسەلاتی بزووتنەوەکانی بەرخۆدانی لە دژی ئیسرائیل یان دژی داگیرکاری ئەمریکا

13- هەوڵ بۆ بنەڕەتی کردنەوەی داگیرکاری ئەمریکا لە سووریا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم

14- هەوڵ بۆ پێکهێنانی ئاژاوە لە وڵات

15- هەوڵ بۆ پەرەپێدان بە دوژمنایەتی نێوان سووریا و لوبنان

16- هەوڵ بۆ نەتەوەگەرایی عەرەبی و سووری

17- هەوڵ بۆ دوژمنایەتی نێوان سووریا و ئێران

18- تۆکمە کردنەوەی روانگەی دوژمنانەی نێوان گەلی سووریا و گەلی فەلەستین





News ID 53206

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha